لە هەولێر ئۆتۆمبێلێک سووتا و زیانی بە نۆی دیکە گەیاند

964+

فەرمان سادق

کاتژمێر شەشی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 5.5.2023،  ئۆتۆمبێلێک لە گەراجی شوقەکانی لالاڤ لە شەقامی 150 مەتری هەولێر گڕی گرت و سووتا.

بەرگەری شارستانی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، هێشتا هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە شۆرتی کارەبا بووە لەناو بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە.

ئەو ئۆتۆمبێلەی سووتاوە لە جۆری جی ئێم سی باباهان بووە، ئەوانەی لە خەتی هەولێر بەغدا کار دەکەن.

ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوەتی سووتاوە و لەگەڵ خۆشیدا زیانی بە نۆ ئۆتۆمبێلی دیکە گەیاندووە، ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە، نە سووتاون تەنیا زیانەکە بە بۆیە و لایتەکانیان گەیشتووە.

ئاگرەکە لەلایەن تیمی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی کوردستان ستی، کۆنتڕۆڵ کراوە.