رۆناڵدۆ بە درێسی نەسڕ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
“رۆناڵدۆ: “أنا عالمي
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه رۆناڵدۆ له بارودۆخی خۆی له سعوودیه و یانه‌ی نه‌سڕ ناڕازییه و ده‌یه‌وێت كۆتایی ئه‌م وه‌رزه جێ بهێڵێت، رۆناڵدۆ خۆی هاته‌سه‌ر خه‌ت و به دوو په‌یام وه‌ڵامی ده‌نگۆكانی دایه‌وه.
رۆناڵدۆ له توویته‌ر و ئینستاگرام به عه‌ره‌بی پۆستی كردووه و نووسیویه‌تی، “أنا عالمي”، واتا من نەسڕم، كه عالمی نازناوی یانه‌ی نه‌سڕه.
رۆناڵدۆ سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه‌وه كرد و گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوو وه‌رزه به به‌های 200 ملیۆن یۆرۆ.