هەڵبژاردنی توركیایە

هاوڵاتیانی توركیا لە هەرێمی كوردستان سبەینێ دەنگ دەدەن

964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا سبەینێ هاوڵاتیانی توركیا كە لە هەرێمی كوردستان و عێراقن، سێ رۆژ كاتیان هەیە بۆ دەنگدان.

لە هەولێر، بەسرە و بەغدا هاوڵاتیانی توركیا دەتوانن دەنگ بدەن لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی دەتوانن دەنگ بدەن و تا رۆژی یەكشەممە كاتژمێر9ی شەو دەرگای سندوقەكان بە رووی هاوڵاتیانی توركیا لە هەرێمی كوردستان كراوەیە.

ژمارەی دەنگدەرانی  توركیا لە هەرێمی كوردستان سێ هەزار و 834كەسە و لە تەواوی عێراق پێنج هەزار و741 كەسە.

لە عێراق لە بەغدا و بەسرە دەتوانن دەنگ بدەن

لە دەرەوەی وڵاتی توركیا سێ ملیۆن و 416 هەزار و 98 كەس مافی دەنگدانیان هەیە
لە ناو توركیاش 64ملیۆن و 191 هەزار و 285 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

64ملیۆن و 191 هەزار و 285 كەس مافی دەنگدانیان هەیە

لەم هەڵبژاردنەدا كێبڕكێی توند لە نێوان هەریەكە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئاك پارتی و كەمال كلیچدارئۆغلۆ لە پارتی جەهەپەدا بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەیە.