نەبوونی رێگا گەشتیارانی لە جوانییەکانی ماوەت بێبەش کردووە

+964

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانی

بەقەدپاڵی شاخێکەوە نزیکەی 60 پلیکانە بۆ بینینی دوو تاڤگە دروستکراون، بەڵام  ناوچەکە هیچ رێگایەکی نییە تا هاوڵاتیان بگەیەنێتە ئەو هاوینەهەوارە.

تاڤگەی سەرسۆڵ و چەمی خەمەڵوک دەکەونە قەزای ماوەت، رێکخراوی یو پی پی ئیتاڵی بڕی 11 ھەزار دۆلاری بۆ دروستکردنی پلیکانەکان تەرخانکردووە.

کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت دەڵێت، سەیرانگای سەرسؤڵ یەکێکە لە سەیرانگا دڵگیرەکانی قەزای ماوەت، بەڵام بە پێی پێویست خزمەتگوزاری بۆ نەکراوە.

قەزای ماوەت نزیکەی 55 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانیەوە دوورە، چەندین شوێنی گەشتیاری سەرنجڕاکێشی تێدایە، بەڵام بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی پێویست، جموجۆڵی گەشتیاری تێدا کەمە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا