هه‌ڵبژارده‌ی عێراق
وڵاتان بە پارەش یاری لەگەڵ عێراق ناکەن
“عێراق هه‌فته‌ی رابردووش نه‌یتوانی یارییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا له به‌سڕه رێك بخات”مه‌رجی ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د سه‌ڵاح، وایكرد لایه‌نی میسری یارییه‌كه ره‌ت بكاته‌وه. هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌فته‌ی رابردووش نه‌یتوانی یارییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا له به‌سڕه رێك بخات، هه‌رچه‌نده زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار دۆلاریان به تیپی به‌رامبه‌ر دا، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا ئاماده‌نه‌بوون مۆری عێراق له‌سه‌ر پاسه‌پۆرته‌كانیان بدرێت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی یارییه‌كه نه‌كرێت. به هۆی بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراقه‌وه، زۆربه‌ی تیپه‌كانی جیهان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه سه‌ردانی عێراق بكه‌ن، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دروست كردووه و ناتوانێت به پێی پێویست خۆی بۆ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان ئاماده بكات.