پێشەنگی عێراق بوو
بەرهەمی گەنمی جوتیارانی سەلاحەدین ملیۆنێک و 350 هەزار تۆن بووە
964+
فەرمان سادق
پارێزگای سەلاحەدین بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە ملیۆنێک تۆن لە پێشەنگی بەرهەمهێنانی گەنم دێت لەسەر ئاستی عێراق.
عەباس تەها، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سەلاحەدین ئاشکرای دەکات کە بەرهەمی ئەمساڵی گەنم تەنیا لە پارێزگای سەلاحەدین گەیشتووەتە ملیۆنێک و 350 هەزار تۆن.
دەشڵێت: ئەوەی بەرهەم هاتووە، 300 بۆ 350 هەزار تۆن زیاترە لەو بڕە بەرهەمەی خەملاندنی بۆ کرا بوو.
بەو ملیۆن و 350 تۆنە گەنمەی بەرهەمهاتووە، پارێزگای سەلاحەدین لەسەر ئاستی عێراق لە پێشەنگی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دێت.
بۆ گەنم، عێراق ساڵانە پێویستی بە چوار ملیۆن و 600 هەزار تۆن گەنم هەیە، پێشتریش وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاندبوو کە پێشبینی دەکەن بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ بگاتە چوار ملیۆن تۆن گەنم، ئەمەش وادەکات 600 هەزار تۆن گەنم لە دەرەوە بکڕن.
لەم مانگەدا، لە عێراق دەستدەکرێت بە دروێنەی گەنم و لە مانگی داهاتووشدا دەستدەکرێت بە دروێنەی جۆ.