لیژنەکانی قایمقامیەتی ئاکرێ لەکاتی لەنێوبردنی کەلوپەلەکان. فۆتۆ: قایمقامیەتی ئاکرێ
ئاکرێییەکان لە پێنج تۆن کەلوپەل و خۆراکی خراپ نەجاتیان بوو
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
ئەمڕۆ چوارشەممە، قایمقامیەتی ئاکرێ بڕی پێنج تۆن خواردن و کەلوپەل و دەرمانی خراپبووی لەناوبرد، بەشێکیان بە سووتاندن و بەشێکی دیکەش بە خستنە ژێر خۆڵ لە کۆڵ کرانەوە.
فەلاح حەسەن، بەرپرسی لیژنەی هاوبەشی بەدواداچوونی بازار لە قایمقامیەتی ئاکرێ بە 964ی وت، ئەو ماددانە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا دەستیانبەسەردا گیراوە و بۆ بەکارهێنان و خواردن شیاو نەبوون.
“لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمە دووەم جارە بەم بڕە زۆرە ماددەی بەسەرچوو لە ئاکرێ لەناودەبرێت، پێشتریش نزیکەی سێ تۆن ماددە لەناوبرا”، فەلاح حەسەن وای وت.
ئەو ماددانە لەلایەن ئاسایشی ئاکرێ و لیژنەکانی قایمقامیەتی دەستیانبەسەردا دەگیرێت و خواردن و بۆیاغی خانووشیان تێدا بووە.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر