خۆیان بۆ پاڵەوانیەتییەکی گەورە ئامادە دەکەن
هەڵبژاردەی پایسکیلسواریی عێراق لە هەڵەبجەن
+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی
بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پاڵەوانیه‌تیی ئاسیا، تیپی پایسکلسواریی هەڵبژاردەی ئۆڵمپیی عێراق و تیپی پایسکیلسواری لاوانی عێراق، لە پارێزگای هەڵەبجە کەمپێکی مەشق و راهێنانیان ده‌ستپێكردووه.
عەبدولقادر نورەدین ئەندامی فیدراسیۆنی پایسکلسواریی عێراق بە تۆڕی 964 ـی راگەیاند، هەڵبژاردەی ئۆڵمپیی عێراق و هەڵبژاردەی لاوان بە هاوبەشی کچە یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراقیش، كه‌مپێكی مه‌شقییان له هه‌ڵه‌بجه له 27.4 ده‌ستپێكردووه و تا 10.5 ده‌خایه‌نێت، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردنه بۆ پاڵەوانیه‌تیی وڵاتانی ئاسیا، کە بڕیارە له مانگی حوزه‌یران له تایلاند به‌ڕێوه‌بچێت.
ئەو ئەندامەی فیدراسیۆنی عێراق وتیشی: لە ریزی هەڵبژاردەی ئۆڵمپیی عێراقدا دوو پایسکیلسواری کورد هه‌ن، تاكه كچه كوردێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌مپه‌دا مه‌شق ده‌كات، كه ئه‌ویش به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی ئاسیا ده‌كات.
بڕیارە لە رۆژی 6.6.2023 لە تایلاند پاڵەوانیه‌تیی وڵاتانی ئاسیا ده‌ستپێیكات، هەریەک لە پایسکلسواران سەربەست عەبدوڵا عیسا، وەهبی سلێمان عەبدوڵا لە ریزی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراقن، هه‌روه‌ها كچه یاریزان داهات کاوە قادر وەک تاکە کچی هەڵبژاردەکە بەشداری پاڵەوانیه‌تییەكه دەکەن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا