زیاتر لە سێ مانگە گەرەکێکی دهۆک هەلکەندرا بە جێهێلدراوە-وێنە: 964+
گه‌ڕه‌كێكی دهۆك به‌هۆى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه كێشه‌ى هاتوچۆى بۆ دروستبووه
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
له گەڕەکێکی دهۆک، بۆ ئه‌وه‌ى ئاوه‌ڕۆی لێ دروستبكرێت، به‌ڵام به هه‌ڵكه‌ندراوى به‌جێهێڵدراوه، ئاوه‌ڕۆی دهۆكیش خۆى و به‌ڵێنده‌ر به گوناهبار ده‌زانێت له ته‌واو نه‌كردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه.
سەباح محەمەد، دانیشتووی کۆڵانی “رەزا” لە گەڕەکی “حەی عەسکەری” بۆ 964 وتى “نازانین بۆ ئەم پرۆژەیە ته‌واو ناكرێت، كه زیاتر له سێ مانگه خه‌ریكن، چونكه کێشەی زۆری بۆ هاتوچوو دروستکردووە بە زەحمەت هاتوچۆی ئۆتۆمبێلى تێدادەکرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تائێستا سەره مه‌نهۆڵەکان دانەخراون چەندینجار منداڵ و ژنی بە تەمەن کەوتوونەتە ناوى، داواشی كرد “چارەسەرێکمان بۆ بدۆزرێتەوە و رزگارمان بێت لەم نەهامەتیە” .
بۆ به‌دواداچوونى ئه‌م كێشه‌یه 964 په‌یوه‌ندی به یونس جانۆ، بەرێوبەری ئاو و ئاوه‌ڕۆکانی دهۆک كرد، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، تەواونەکردنی ئەم پڕۆژه‌یه په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كه بەڵێندەرکە وه‌كو پێویست نیه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره، چونكه وتى “ئه‌و به‌ڵێنده‌ره له دوو گه‌ڕه‌گ پرۆژەی وەرگرتووە و پارەی نەماوە، كه تا ئێستا نزیکەی 100 ملیۆنی خەرجکردووە، ئێمەش 13 ملیۆنمان پێداوە بۆیە کارەکان لە ئێستادا وه‌ستاندووه” .
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌وان ناتوانن بەڵێندەرەکە به‌ته‌نیا گوناهبار بكه‌ن، چونکە ده‌ڵێت “ئەویش پارەی بۆ خەرج نەکراوە بەم شێوازە هەردوولامان گوناهبارین”.
وتیشى “لەگەڵ پارێزگای دهۆک هەوڵی جدی دەدەین بۆ ئەوەی پارەیەکی تر بە بەڵێندەرەکە وه‌ربگیرێت و کێشەکە چارەسەر بکرێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن