کچە ونبووەکەی قەسرۆك دۆزرایەوە
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
كچێكی 13 ساڵان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی قەسرۆکی سەر بە قەزای شیخان لە پارێزگای دهۆک ون بوو، ئه‌م ئێواره له لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
کچه‌كه ناوی “هودا سلێمان جەمیل”ـه، ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 05:00ی به‌یانی له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه ون بوو.
جەمیل یونس ئەحمەد، باپیری کچە ونبووەکەیە و هاوکات موختاری ناحیەی قەسرۆکە، بۆ 964ی وتی: ئەم کچەی ئێمە هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام ئەمڕۆ ترساوە دوای ئەوەی شاشەی مۆبایلەکەی دەسووتێت و وا بیردەکاتەوە ماڵه‌وە و باوکی لێی دەدەن و لە بەیانییه‌وه رۆیشتووە بۆ هەیکەلێک لە دوای ماڵەکەی خۆیان، له‌وێ لە نێو داری نەجاری خۆی حەشاردابوو، ئێمە ئەمڕۆ ئیوارە دۆزیمانەوە و رەوشی زۆر باشه و هیچ گرفتێكی نییه.
هودا سلێمان جەمیل خاوەن دوو خوشک و برایەکە
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا