لە یارییەکەیان بەرامبەر دهۆک
دڵیشیان شکاوە؛ هاندەرانى هەولێر هەر سەریان نەشکاوە
رێباز یونس- هەولێر
هاندەرانى هەولێر، لەسەر رووداوەکانى شەوى رابردووى یاریگاى دهۆک توڕە و نیگەرانن، داوا دەکەن یاسا سەروەربێت و ئەو کەس و لایەنانەى هێرشیان کردووەتە سەریان، سزا بدرێن.
شەوى رابردوو، دواى کۆتاییهاتنى کلاسیکۆى نێوان دهۆک و هەولێر کە لە یاریگاى دهۆک بەڕێوەچوو، گرژى و ئاڵۆزى کەوتە نێو هاندەران.
بەهۆى گرژییەکانەوە ژمارەیەک هاندەرى یانەى هەولێر سەریان شکاوە و لێیان دراوە.
کاوە محەمەد کە سەرى بە حەوت تەقەڵ دوراوەتەوە و ئەو بەردەى بە دەستەوەیە کە سەرى پێشکێندراوە، قسەى بۆ 964 کردووە ودەڵێت: لەلایەن هاندەر و دەستەى کارگێرى یانەى دهۆک و ژمارەیەک پاسەوانى یاریگاکە لێماندرا و بەڵگەمان هەیە”.
موعین ماجد کە هاندەرێکى دیکەى یانەى هەولێرە، بە نیگەرانییەوە باسى رووداوەکانى بۆ 964 کرد و وتى،”ئەگەر ناتوانى کۆنترۆڵى یاریگا بکەیت بۆ رێگە بە هاندەر دەدەیت، کەى کۆتایى دێت بەم شەڕو ئاژاوەیە و ساڵانێکە ئەوە بەردەوامە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح