هاوڵاتییەک لە چیای برادۆست گیانی لەدەست دا
964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ بەرگری شارستانیی مێرگەسۆر ئاگادار کرانەوە، هاوڵاتییەک لە چیای برادۆست گیانی لەدەستداوە.
هاوڵاتییەکە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری رۆیشتووەتە شاخ و خزم و کەسو کاریشی لەگەڵی بوون و نزیکی بوون.
موحتاج عەلی حەمۆ بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانیی مێرگەسۆر، بە 964ـی وت، هاوڵاتییەک بە ناوی جادین خورشید تەمەنی 58 ساڵ، دانیشتووی قەزای سۆرانە و خێزاندارە، بە مەبەستی کردنی گژوگیای بەهاری رووی لە زنجیرە چیای برادۆست کردووە و لەوێ گیانی لەدەست دا.
وتیشی، کەسوکاری لەگەڵ بووە لەو کاتەدا و تیمێکی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر و ژینگە و تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ ئەنجامداوە، بەڵام گیانی لەدەستداوە،
ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە بۆ ئەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی دیاریی بکرێت کە گومانی جەڵتەی دڵی لێدەکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی