گوند و گەڕەکەکانی خەلەکان و خدران رووناک دەکرێتەوە

964+

توانا نەقی

لەسەر بودجەی 8%ی داهاتی کارەبا و بە مەبەستی پاراستنی محاویلە و باشتر گەیاندنی کارەبا بۆ ھاوڵاتیان لە سنوری ناحیەی خەلەکان و خدران پرۆژەیەکی کارەبا بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان جێبەجێکرا.

گوژمەی گشتی پرۆژەکە پێکهاتووە لە بڕی لە زیاتر لە 136 ملیۆن دینارو چەند بڕگەیەک لەخۆدەگرێت بۆ چەند شوێنێکی جیاواز.

پرۆژەکە پێکهاتووە لە دانانی محاویلە بۆ گەڕەکی فەرمانبەرانی ناحیەی خەلەکەن، دانانی محاویلە بۆ گەڕەکی گەرمکان لە ناحیەی خدران، دانانی محاویلە بۆ گوندی عالیقە لە ناحیەی خدران و دانانی محاویلە بۆ گوندی شێخ مەنسوریان لە ناحیەی خەلەکان.

هەروەها گواستنەوە و نۆژەنکردنەوەی محاویلەی گوندی مێرگەپاشا و دانانی رووناکی بۆ شەقامەکانی ناو ناحیەی خەلەکەن و گواستنەوەی ئۆنلۆد لەسەر هێڵی 33 کەی ڤی لە گوندی باداوان بۆ گوندی رووبار.

بەم پرۆژەیەش چەندین گوند و گەڕەکی ناحیەکانی خەلەکان و خدران رووناک دەبێتەوە محاویلەیان بۆ دابین دەکرێت.