هانده‌رانی وه‌رزشیی كوردستان به شكستی ئێران دڵخۆش بوون
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدۆڵڵا
دوای شكستی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له یه‌كه‌م یاریی خۆیدا له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ به‌رانبه‌ر ئینگلته‌را، وه‌رزشدۆستانی كوردستان له رێگه‌ی سۆشیال میدیاوه به پۆست و كاردانه‌وه‌ی جیاجیا، خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێران له یه‌كه‌م یاریی خۆی له مۆندیالی ٢٠٢٢ی قه‌ته‌ڕ، ئێواره‌ی دووشه‌ممه به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 2-6 گۆڵ به هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را دۆڕا.
دۆڕانی ئێران كاردانه‌وه و خۆشحاڵیی زۆری بۆ هانده‌رانی وه‌رزشی له هه‌رێمی كوردستان به‌دوای خۆیدا هێنا.
زیاد ئاكۆیی، كه هانده‌رێكی وه‌رزشییه له فه‌یسبووك كاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ +964 قسه‌ی كرد “زۆر پێم خۆش بوو ئێران دۆڕا، خۆزگه ده گۆڵی لێ بكرایه.
ئه‌و وتی “خۆشحاڵیی من بۆ ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندیی به ده‌ستدرێژی و دوژمنكاریی ئێران به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كورد هه‌یه له كوردستان و هه‌روه‌ها له رۆژهه‌ڵات”.
زیاد ئاكۆیی ده‌ڵێت، سیاسه‌ت كاریگه‌ری به‌سه‌ر وه‌رزشه‌وه هه‌یه، بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه خۆشحاڵم ئێران دۆڕا، چونكه هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد به هۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه‌یه.
ره‌عد كۆیی، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و هانده‌ره وه‌رزشییانه‌ی بۆ 964+ قسه‌ی كرد “شكسته‌كه چاوه‌ڕوانكراو بوو، به‌ڵام دڵخۆش بووم، به تایبه‌تی به هۆی ئه‌و زوڵم و سته‌می ده‌سه‌ڵاتی ئێران به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كورد و گه‌لانی ئێران ده‌یكات، به تایبه‌تی ئێستا، كه چه‌ند مانگێكه خۆپێشاندان دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته به‌رده‌وامه”.
ئه‌وانه‌ی یارییه‌كه‌یان بینی، هه‌ستیان به‌وه كرد هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له ناوخۆیشیدا كێشه‌ی هه‌یه، به جۆرێك به‌شێكی زۆری یاریزانه‌كان له ده‌سپێكی یارییه‌كه، سروودی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌یان نه‌گوته‌وه.
نه‌به‌ز ره‌شاد، چالاكوان و میدیاكار له هه‌ولێر، جگه له‌وه‌ی له سۆشیال میدیا به پۆستێك خۆشحاڵیی خۆی بۆ شكستی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ها بۆ 964+ دوا “یارییه‌كه‌ی ئێران و ئینگلته‌را له مۆندیال، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌و تۆپباران و هێرشانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بوو بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێك له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه ئێمه‌ی تووڕه كردووه، كه یه‌كه‌مجاریش نیه رووده‌دات، بۆیه كه تیپی ئه‌و وڵاته له مۆندیال دۆڕا، خۆشحاڵیی خۆم ده‌رده‌بڕم”.
وتیشی: “خۆشحاڵیی من بۆ شكستی ئێران له مۆندیال، بۆ خه‌ڵكی ئێران و وه‌رزش و یاریزانانی ئه‌م وڵاته نیه، به‌ڵكو بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه، كه هه‌موو رۆژێك هێرشی دوژمنكارانه ده‌كاته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی من”.
هه‌ژار عه‌لی، كه خه‌ڵكی هه‌ولێره و وه‌رزشدۆست و هانده‌ره، جگه له لایه‌نی سیاسی، له رووی هونه‌ری یاریكردنیشه‌وه له ئێران تووڕه‌یه.
ئه‌و وتی: “كاتێك له دوای بیست خوله‌كی یارییه‌كه گۆڵپارێزی ئێران به هۆی پێكان چووه ده‌ره‌وه، راهێنه‌ری تیپه‌كه له داخا سه‌ری خۆی گرت، ئایا ئه‌م تیپه ته‌نیا پشتی به گۆڵپارێزه‌كه‌ی به‌ستووه، ئه‌مه پرسیاری منه بۆ تیپی ئێران، بۆیه ئه‌و تیپه شایه‌نی ئه‌وه نییه به بردنه‌وه‌ی دڵخۆش بین”.
“تیپه شایه‌نی ئه‌وه نییه به بردنه‌وه‌ی دڵخۆش بین”
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “حكومه‌تی ئێران هه‌موو رۆژ خاك و خه‌ڵكی كوردستان بۆردومان ده‌كات و ده‌كوژێت، رێز له سه‌روه‌ری ئێمه ناگرێت، بۆیه به دۆڕانی تیپه‌كه‌یان له مۆندیال زۆر دڵخۆشم و حه‌زم ده‌كرد دوو هێنده گۆڵه‌كه‌ی لێ بكرایه”.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می مۆندیالی قه‌ته‌ڕه، له ته‌ك ئینگلته‌را و ئه‌مریكا و وێڵز.