ئامادەكاری پێشوەختە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت

964+

كوردستان ئەحمەد – هەولێر

هەر دوو وەزارەتی بازارگانی هەرێمی كوردستان و بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی بەغدا لە بارەی چارەنووسی گەنمی ئەمساڵەوە كۆبوونەوە.

هەرێمی كوردستان و عێراق، لە هەماهەنگیدان بۆ ئامادەكاریی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ و  ئامادەكاریی پێشوەختە دەكەن لە سەرجەم سایلۆ و شوێنەكانی وەرگرتنی گەنم.

بۆ زیاتر هاوکاریکردنی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە، لە چوارچێوەی ئەو لە یەکتێگەیشتنەی لە رابردوو لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیاکانی بازرگانی خۆراک و کۆمپانیای گشتی دروستکراوی دانەوێڵە واژۆ کرابوو، پاداشت درایە فەرمانبەرانی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیەکان کە لە رێگای نوێنەرەکانیان وەرگیرا.

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان، یاداشتی داوەتە سەرجەم سایلۆكانی كوردستان بۆ ئەوەی ئامادەكاریی پێشوەختە بكەن بۆ وەرگرتنی گەنم و جیاكردنەوەی جۆر و كوالیتیەكانیان.