گردبوونەوەی دەرچووانی دانەمەزراوی كەسوكاری ئەنفال و شەهیدان له هه‌ولێر هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو
+964
مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر
زیاتر له ١٠٠ كه‌س له ده‌رچووانی زانكۆ لە كه‌سوكاری ئه‌نفال و شه‌هیدانی گه‌رمیان، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان نیشاندا‌و، داوایانكرد مافی خۆیان له دامه‌زراندن وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٢ـی تشرینی دووەم، به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان له داموده‌زگه‌كانی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، زیاتر له ١٠٠ كه‌س، له خوێندکارانی ده‌رچووی زانكۆ و كه‌سوكاره‌كانیان له گه‌رمیانه‌وه هاتنە هه‌ولێر و، له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبوونه‌وه‌ی نارەزایەتیان نیشاندا.
بەختیار رەئووف، نوێنەری كچ و كوڕانی دانەمەزراو بۆ 964+ قسه‌ی كردووە دەڵێ؛ هۆكاری سه‌ره‌كی گردبوونەوەكەمان، دانه‌مەزراندنی ئەم كوڕ‌و كچانەیە كە باوكیان ئەنفالە و دەرچووی زانكۆ و پەیمانگه‌كانی هەرێمی كوردستانن.
وتیشی “حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەلی كاری بۆ پێنج هەزار دەرچوو راگەیاندووە، بەڵام ناوی هیچ یەك لە كەسوكاری ئەنفالكراو و شەهیدانی گەرمیانی تێدا نیە، ئێمە وەكو دەرچووانی دانەمەزراو لە دەرگای رێكخراوەكان و بەرپرسانی حزب و حكومیمان داوە بەڵام بەداخەوە كەسیان هیچیان بۆ ئیمە نەكردووە”.
” لەگەڵ ئەو دایكە ئەنفالانە چووینە ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بەڵام كەس گوێی لێ نەگرتین، رێزی ئەوەیان نەگرتین هەتا بەردەرگاش لەگەڵمان بێن و بە زۆر ده‌ریانكردین” بەختیار رەئووف وای به 964+ وت.
نوێنەری كچ و كوڕانی دانەمەزراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت؛ ئێمە زیاتر لە ١٠٠ كەسین کە داوای دامەزراندن دەكەین، لە مافی خۆمان خۆش نابین، چونكە دامەزراندن مافی رەوای خۆمانە، باوك و كه‌سوكارمان ئەنفال كراون، ته‌نانه‌ن كەسی وامان تێدایه دایكی و باوك و خوشك و برای ئەنفالە، زۆرینه‌شیان خه‌ڵكی گه‌رمیانن.
هه‌ر له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، ئەسمەر شوكر، كه خێزانی شەهیده، بە 964+ ی وت “بۆ مافی كچەكەم هاتووم، كچەكەم ١١ ساڵە خوێندنی ته‌واو كردووه، بەڵام تا ئێستا دانەمەزراوە، ئەوە چەندین ساڵە ئێمە چاوەڕێی حكومەتین، بەڵام بە هیچ شێوەیەك دامەزراندن بۆ كوڕ و كچانی ئەنفال نیە.