دیمەنێک لە یاریی ئەکاد و ناسڕییە. فۆتۆ: لقی هەولێری یەکێتی باسکە
یانەی ئەکاد بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له گەڕێکی نوێی خولی پله یه‌كی باسكه‌ی عێراقدا، یانەی ئەکاد، سەرکەوتنێکی نوێی بەسەر یانەی ناسڕییه به‌ده‌ستهێنا.
یارییه‌كه شه‌وی رابردوو له هه‌ولێر كرا و تێیدا ئه‌كاد یارییه‌كه‌ی به 65-38 خاڵ له یانه‌ی ناسڕییه برده‌وه، به‌مه‌ش بە یەکەمی کۆمەڵەی چوارەم لە خولی پلە یەکەکانی عێراق سەرکەوت.
ئه‌كاد دوای ئه‌م بردنه‌وه‌یه خۆی ئاماده ده‌كات بۆ رکابەرییه‌كی سەخت و به‌هێز لە قۆناغی هەشتەمدا، به مه‌به‌ستی نزیکبوونەوە لە نازناوی خولی پلە یەکی عێراق.
عه‌بدولخالق عه‌بدولقادر سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی باسكه‌ی عێراق به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، پاڵپشتییه‌كی ته‌واوی یانه‌ی ئه‌كاد ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئاستێكی به‌رز و ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنێت له‌سه‌ر ئاستی خولی عێراقدا و بگاته ریزی یانه نایابه‌كان.