گیانی لە دەست دا
منداڵێکی سێ ساڵان لە شوقەیەکدا کەوتە خوارەوە
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
لە قەزای ئاکرێ مندالێکی سێ ساڵان لە شوقەیەکدا لە گەڕەکی “کۆچینە “ بەربووەتەوە و ئەمڕۆ بەیانی گیانی لە دەست دا.
نیچیرڤان فەخرەدین ، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە 964ی وت، منداڵەکە دوێنی کاتژمێر 4 بۆ 5 ئیوارە گەیه‌ندراوه‌ته نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنی ئاکرێ و رەوشی زۆر خراپ بوو، دوای ئەوەی چارەسەری سەرەتایی كرا، رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆک کرا، بەلام هه‌ر لە ئاکرێیه‌وه ره‌وشی ته‌ندروستی ناجێگیر بوو.
وتیشی، “منداڵه‌كه چووه‌ته سه‌ر بانی شوقه‌كه و دواتر له‌وێ كه‌وتووه، سەری بەر په‌رژینی ئاسنی شوقه‌كه كه‌وتووه و زۆر به خراپی شەقی كردووه، ئەمڕۆ بەیانییش لە نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنی دهۆک گیانی لەدەست دا .
منداڵەکە ناوی “لاوین گۆهدار”ـه و خەڵکی گه‌ڕه‌كی كۆچینه له قەزای ئاکرێ.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا