دهۆک 16 سەعات ئاوی نامێنێت

964+
دێسکی کوردی

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک هۆشداری دەدات، رۆژی چوارشەممە ئاوی خواردنەوەی ناو سەنتەری شارەکە دەگرنەوە و تاوەکو 16 سەعات بەرینادەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنداوێکدا هۆکارەکەی بۆ پاککردنەوەی تانکی و عەمبارەکانیان گەڕاندووەتەوە.

ئەو پرۆسەیە ناو سەنتەری شاری دهۆک و قەزای سێمێل و ناحیەی خانکێ و مسێرکێ و تەناهی و ئەڤرو ستی دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک داوادەکات دانیشتووانی ئەو شوێنانە دەست بە ئاوەوە بگرن لەو ماوەیەدا.