نرخی غازی بازرگانی و حکومی وەک یەکی لێکرا

+964

عەمارعەزیز – دهۆک

نرخی غازی بازرگانی لە سنوری قەزای ئاکرێ لە 12 هەزار دینارەوە بووە بە نۆ هەزار دینار، ئەوەش دوای بڕیارێکی لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی قەزاکە.

لە قەزای ئاکرێ سێ کارگەی غازی حکومی هەن کە رۆژانە یەک بوتڵی غاز بە نۆ هەزاردینار لەرێگەی بریکارەکان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکەن.

شەهاب یاسین، سەرۆکی لیژنەی سووتەمەنی لە قایمقامیەتی قەزای ئاکرێ بە 964ی وت، دوای هەرزان بوونی نرخی غازی بازرگانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، بۆیە بڕیارماندا بە هەرزانکردنی نرخی غازی بازرگانی لە 12 هەزارەوە بۆ  نۆ هەزار دینار،  بەو بڕیارەش سێ هەزار لە نرخەکەی کەم بووەتەوە.

وتیشی، ئەم بڕیارە لە ئەمڕۆ 29.4.2023ـوە لەسنوری قەزای ئاکرێ جێبەجێکراوە، هەرکەسێک پێویستی بە غازی بازرگانی بێت دەتوانێت بچێتە کارگە و بە نۆ هەزار دینار وەریدەگرێت، ئەگەر لە رێگای تەلەفۆنەوە داوا بکەی تەنیا یەک هەزار دینار نرخی گەیاندن لە هاوڵاتی وەردەگیرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی