10 ساڵە بژێوی ژیانی لەسەر دروستكردنی تەسبیحە

+964
مەریەم ئەحمەد

فەرهاد كەریم، دانیشتوی کۆمەڵگای مەلا ئۆمەرە لە سنوری پارێزگای هەولێر، زیاتر لە 10 ساڵە وەكو خولیایەك تەسبیح دروستدەكات و بووەتە پیشەی سەرەكی بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی.

ئەو لە ژوورێکی نهۆمی سەرەوەی ماڵەکەی، چەندین ئامێری تایبەت بە بڕین و کونکردنی دەنکەکان و درەوشانەوەیان هەیە و رۆژانە بە تاشینی بەرد و مادە گرانبەھاکان سەرقاڵی دروستکردنی تەسبیحە.

فەرهاد كەریم بە 964ی وت، “جۆری کەهرەمان (کارەبا) زۆر ناسکە و نرخیشی گرانە بەهۆی ئەوەی مادەکەی وەکو بەردی ناو دەریایە”.

لە دێرزەمانەوە دروستکردنی یەک دانە تەسبیح چەند رۆژێک کاتی ویستووە، بەڵام ئێستا بەهۆی ئامێری تایبەتەوە دروستکردنی ئاسانتر بووە.