دەرزی لەچک لە گەدەی ژنێک دەرهێنرا

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ژنێک دەرزی لەچکەکەی قوتدەدات و بە نەشتەرگەری بۆی دەردەهێنن.

تیمی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری، توانییان بە سەرکەوتوویی دەرزی لەچکەکە لە گەدەی ئەو ژنە دەربهێنن.

ژنەکە تەمەنی 29 ساڵە و لەکاتی بەستنی لەچکەکەی بەهەڵە دەرزییەکە قوتدەدات و دەکەوێتە گەدەیەوە.

دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە لە رێگەی نەشتەرگەری نازۆرەوە بۆی دەردەهێنرێت و لە ئێستادا تەندروستی باشە.