رۆژێک لە قارچک کردن لە ناوچەی شانەدەری سۆران
964+
ئاکام غەفوور
قارچک یەکێکە لە گیا بەهارییە گرانبەهاکان، لە هەرێمی کوردستان خواستێکی زۆری لەسەرە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سڵ لە خواردنی دەکرێتەوە بەهۆی ترس لە ژەهراویبوونیان.
لە خاکی هەرێمی کوردستاندا چەندین جۆر قارچک هەن، بەڵام هەموویان شیاو نین بۆ خواردن.
ناوچەی شانەدەر کە دەکەوێتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یەکێکە لەو شوێنانەی بە قارچک بەناوبانگە لە بەهاردا و خەڵکێکی زۆر سەردانی دەڤەرەکە دەکەن بۆ قارچک کردن.