ئیمۆجیەكەی قوباد تاڵەبانی چی لێهات؟

+964

كوردستان ئەحمەد – هەولێر

هەشت مانگ بەسەر قسەكانی قوباد تاڵەبانیدا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا هیچ ئیمۆجیەكی ئاڵای كوردستان لە سیستمی ئای ئۆ ئێس دروست نەكراوە.

رۆژی ٣ی نیسانی ٢٠٢٢، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وتی، ”چەند ساڵێك پێش ئێستا، بەڵێنم دا ئاڵای کوردستان وەك ئیمۆجیەك دروست بكەم، ئەمڕۆ هەنگاوێکی گەورەمان بەرەو ئەو ئامانجە هەڵگرتووە، سیستمی ئای ئۆ ئێس بە فەرمی هەرێمی کوردستانی ناسیوە ئەم ناسینەوەش یارمەتی پڕۆسەی دیجیتاڵیزەکردنی حکومەتەکانمان دەدات، لەوانەشە پشتگیری بۆ بازرگانی ئەلیکترۆنی، خزمەتگوزاری پۆستەی ئەلیكترۆنی  و خزمەتگوزاری بانكی”.

تویتەكەی قوباد تاڵەبانی لە نیسانی ٢٠٢٢

+ بەدواداچوونی بۆ دروستكردنی ئیمۆجی ئاڵای كوردستان كردووە لە سیستمی ئای ئۆ ئێس، دوای هەشت مانگ و تاوەکو ئێستا هیچ ئیمۆجیەك بۆ ئاڵای كوردستان دروست نەكراوە و ئەوەی دەوترێت تەنیا تویتێكە لەلایەن قوباد تاڵەبانیەوە.

بەدواداچوونەکە لە سیستمەكانی ئای ئۆ ئێس و یونیكۆد ستاندەر کراون، كە بەكاردێن بۆ دروستكردنی ئیمۆجی.

دامەزراوەی یونیكۆد ستاندەر دەڵێت، “ئیمۆجی ئاڵای كوردستان لە هەموو پلاتفۆمەكان بەردەست دەبێت لە ئایندەدا، بەڵام هیچ كاتێكی دیارینەكردووە بۆ ئەوەی بە فەرمی بیخاتە بەردەست بەكارهێنەران”.

وەڵامی ئای ئۆ ئێس

ئیمجۆجی وێنەیەكی کارتۆنیی دروستكراوە كە لە موبایل و كۆمپیتەر و تابلێتدا بەكاردەهێنرێت، هەندێک جار توانای جوڵانی هەیە.