نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك

پشدەر عەبدوڵا: رۆژانە تا 12منداڵ تووشدەبن

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
نەخۆشی هەوكردنی مێشك لە سلێمانی لە زیادبووندایە و لیژنەیەكیش لە بەغداوە سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ دەستنیشانكردنی جۆری نەخۆشیەكە.

دكتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە گفتوگۆیەكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی 964 باس لە دۆخی نەخۆشەكان دەكات لە سلێمانی و دەڵێت، رۆژانە پێنج بۆ دوانزە حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسەكە لە سلێمانی تۆمار دەكرێت.

زیاتر قسەدەكات و دەڵێت، ئەم نەخۆشیە مەترسیەكی گەورەی هەیە، بەڵام نابێت دایكوباوكان بەتەواوەتی لە نەخۆشیەكە بترسن ودەبێت وەك حاڵەتێكی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ بكەن، بۆیە پێویستە هەر كاتێك منداڵەكەیان توشی گرفت بوو بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەی منداڵانی بكەن.

لە بەشێكی دیكەی دیمانەكەدا دكتۆر پشدەر عەبدوڵا دەڵێت، لیژنەیەكی بەغدا لە هەرێمی كوردستان بوون ودوانە نمونەیان لەگەڵ خۆیان بردووە، سێ رۆژی دیكە ئەنجامەكەی رادەگەیەنن كە نەخۆشیەكە ڤایرۆسییە یاخود بەكتریایە.

زیاتر دەدوێت و دەڵێت، ئامۆژگاری دایك و باوكان دەكەم نەترسن لە نەخۆشیەكە بەڵام ئیهمالیش نەكەن بەرامبەری و هەركاتێك منداڵەكانیان توشی ڤایرۆسەكەبوون دەبێت سەردانی پزیشك بكەن و منداڵەكانیان بگەیەننە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی پشكنینیان بۆ بكرێت.

نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك، لەنێو منداڵانی هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیاندا بڵاوبووەتەوە، نەخۆشیەكە تا ئێستا روون نییە لە رێگەی ڤایرۆسەوەیە یاخود لە رێگەی بەكتریاوە، نیشانەكانی بریتین لە هەڵامەت و تا و گەرما و  بێزاربوون بەرووناكی و سەرئێشە و بێزاری و لەشداگیران.