به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر دوو رۆژ بێ ئاو ده‌بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به هۆى جۆرێك كاركردن له پڕۆژه‌ى ئاوى ئیفراز سێی هه‌ولێر، به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى ئه‌و پارێزگایه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتى بێ‌ئاو ده‌بن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به پێى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر له لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمی فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاگادارى هاوڵاتیانى شارى هه‌ولێر ده‌كاته‌وه، كه بەهۆی کارکردن بۆ بەستانەوەی بۆڕی نوێ کاربۆن ستیل تیرە 1500 ملیم لەگەڵ بۆڕی کۆن GRP تیرە 1500 ملیم لە پڕۆژەی پاراستنی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر، ئەو هاوبەشانەی کەوا ئاویان لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ بۆ دابین دەکرێت بۆ ماوەی دوو رۆژ بێ ئاو دەبن و وێستگەکە رادەگیرێت.
ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، كه ئه‌و بێ ئاوییه لە رۆژی یەکشەممە 30.4.2023 دەستپێدەکات تا ئێوارەی رۆژی دووشەممە 1.5.2023 به‌رده‌وام ده‌بێت.