له یاریی تایكواندۆ
سێ راهێنه‌ری كورد له خولێكی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شدارن
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
سێ راهێنه‌ری كورد به‌شداریی خولێكی نێوده‌وڵه‌تیی یاریی تایكواندۆیان كردووه، كه له ئوردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خه‌ڵكی شاری دهۆكن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27.4.2023 یه‌كه‌م رۆژی خوله‌كه بوو، كه بۆ پێشخستنی ئاستی راهێنه‌رانه و له ژێر چاودێریی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تایكواندۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ماوه‌ی شه‌ش رۆژیش ده‌خایه‌نێت.
له خوله‌كه‌دا سێ راهێنه‌ری كورد و خه‌ڵكی دهۆك به‌شدارن، ئه‌وانیش “عیماد یونس، وهبی مەهدی و حوسێن وەلی”.
عیماد یونس، كه سەرۆکی لقی دهۆكی فیدراسیۆنی تایكواندۆی عێراقه، له ئوردنه‌وه به ته‌له‌فۆن به تۆڕی 964ی وت، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی خوله‌كه بوو، ئێمه نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین، بڕیاره له حوله‌كه‌دا بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به‌ده‌ست بهێنین”.
وتیشی، له 2022 له ئێران به هه‌مان شێوه له یاریی تایكواندۆدا ماسته‌ری وه‌رگرتووه و ئه‌مجاره‌ش له‌گه‌ڵ دوو راهێنه‌ری دیكه له ئوردن به‌شداریی خوله‌كه‌ی كردووه.
خوله‌كه ساڵانه له ژیًر چاودێریی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تایكواندۆ دێته ئه‌نجامدان و هه‌ر جاره‌ی له وڵاتێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا