هێشتا پارەکەی لە بەغداوە نەهاتووە

سێ بەنداو لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن

964+
شۆرش هەركی- هەولێر

حكومەتی هەرێمی كوردستان سێ بەنداو دروست دەكات کە توانای گلدانەوەی 950 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان دەبێت.

لە هەرێمی کوردستان 17 بەنداوی سەرەکی هەن ، کە جێبەجێکراون و ساڵانە توانای گلدانەوەی 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.

هیوا عەلی ، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، بەنداوەكان بەم شێوەیە دروست دەكرێن.

بەنداوی دەڵگە، لە ئیدارەی راپەڕین، کە توانای گڵدانەوەی 120 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە، لەسەر زێی بچووک

بەنداوی باکرمان ،لەپارێزگای دهۆک، کە توانای گڵدانەوەی 500 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە، لەسەر رووباری خازر بەنداوی مەنداوە، لە دەڤەری زرارەتی پارێزگای هەولێر، ئەویش توانای گڵدانەوەی 330 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە لەسەر زێی گەورە.

تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەك نەگەیشتووەتە دەست هەرێمی كوردستان، ئەگەر پارەكە گەیشت ماستەرپلانیان بۆ دەكرێت و دەستدەكرێت بە دروستكردنی بەنداوەكان، هیوا عەلی وای وت.

ئەم بەنداوانە لەسەر بودجەی پەرەپێدان و ئاسایشی ئاو و خۆراک ، لەلایان حکومەتی عێراقەوە تەرخانکراوە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد