مژدەی پێدانی موچەی پێنج مانگ بە مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی زاخۆ دەدرێت

+964
شڤان عەبدوڵا

بڕیارە مامۆستا و فەرمانبەرانی دەوامی ئێواران (پارالێڵ)ی زانکۆی زاخۆ لە دوو تاوەکو سێ مانگی داهاتوودا، پێنج موچەی مانگەکانی پێشوویان وەربگرن.

964 دەزانێت، ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە ماوەی پێنج مانگە موچەیان وەرنەگرتووە.

دیار هالو، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی زاخۆ بە 964ی وت، هۆکاری دواکەوتنی موچە و شایستە داراییەکانی ئەو فەرمانبەرانە پەیوەندی بە نەبوونی سیولەی بانکیەوە هەبووە، بەڵام مژدەی دا کە بە زووی چارەسەر دەبێت.

“لە دوو تاوەکو سێ مانگی داهاتوودا، موچەی هەر پێنج مانگەکەی رابردوویان بۆ سەرف دەکرێت”، یاریدەدەرەکەی سەرۆکی زانکۆی زاخۆ وای وت.

بەگوێرەی سیستمی پارالێڵ، زانکۆکان پارە لە خوێندکاران وەردەگرن و موچەی مامۆستایان و پێداویستییەکانی دیکەی پێدابین دەکەن.