بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک کەسێک گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک گەنجێکی 15 ساڵ گیانی لە دەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 27.4.2023 لە گەڕەکی رووناکی کەرکوک، گەنجێکی 15 ساڵ لە کاتی گەڕانەوەی لە کارکردن لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەکەیان گیانی لەدەستدا و دوو هاوڕێکەشی کە لەگەڵیدابوون بریندار بوون.
سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی کەرکوک بە 964ی وت، بەهۆی رووداوی وەرگەڕانی تراکتۆرێکەوە تەرمێک و دوو بریندار گەیشتە نەخۆشخانەی ئازادی.
وتیشی، ئەو گەنجەی گیانی لەدەست داوە تەمەنی 15 ساڵە بەناوی یوسف کامەران و ئەو دوو کەسەشی بریندار بوون بە ناوەکانی خالید ئیبراهيم سەلمان تەمەن 35 ساڵ و ناسر غازی عجێل تەمەن 37 ساڵ.