لە ماوەت تەقینەوەی مین قاچی پیاوێکی پەڕاندووە

964+
ئاودێر عومەر

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی مین بە هاوڵاتیەکدا تەقیوەتەوە و بە سەختی برینداری کردووە.

دەزگای کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان ئەم هەواڵەی لە فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە.

عەلی مەحمود ئەنجومەنی گوندی گەڵاڵە بە 964ی وت، هاوڵاتیەکە خەڵکی گوندەکەیانە و لە تەقینەوەکەدا “قاچێکی پەڕیوە”.

ئەو وتی، پیاوەکە تەمەنی 65 ساڵە و سەرلەبەیانی چووەتە سەردانی باخێک کە بۆ ئەوە دەستنیشانکراوە بکرێتە مزگەوت.

ناوی بریندارەکە سەعید مەحموود شەریفە و گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی.