دەستەی وەبەرهێنان پێیهەستاوە
لیژنەیەک بۆ شیکردنەوەی دۆخی بازاڕ و ئابووریی هەرێم پێکدەهێندرێت
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
دەستەی وەبەرهێنان لیژنەیەک بە مەستی خوێندنەوە و شیکردنەوەی دۆخی بازاڕ و ئابووریی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت. لیژنەکە هەفتەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دەکات.
لیژنەکە تا ئێستا هێڵە گشتییەکانی کارکردنیان دیاری نەکردووە و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری لەسەر بدەن.
تۆڕی 964 دەزانێت، لیژنەکە دەیەوێت پێداویستیی بازاڕ و ئابووریی هەرێم دەستنیشان بکات و لەو رووەوە پڕۆژەی وەبەرهێنان بۆ وەبەرهێنەران پێشنیار بکات.
هەڵۆ ساڵح، بەڕێوبەری گشتی لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لە دۆخی بازاڕ و ئابووریی هەرێم و کاریگەرییەکانی لەسەر وەبەرهێنان لە هەرێم دەکۆڵینەوە.
هەڵۆ ساڵح، کە هاوکات سەرۆکی لیژنەکەیە وتیشی، “هەفتەی داهاتوو کۆبوونەی یەکەمی لیژنەکە دەکرێت و هێڵە گشتییەکانی کارکردنی دیاری دەکرێت”.