بە سێ رۆژ نەگەیشتە 20%ـی 19ـی مانگ

بانکی ناوەندی 32 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕ

964+

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.4.2023، بانکی ناوەندی عێراقی 32 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە 141.850 دینارە.

بانکی ناوەندی کە 187 ملیۆن و 235 هەزار و 328 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەم بڕەدا تەنای 32 ملیۆن و 400 هەزاری بۆ بازاڕی ناوەخۆ بووە و 154 ملیۆن  و 835 هەزار و 328 دۆلاری بۆ حەواڵە بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە بانکی ناوەندی تەنیا 15 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری خستە بازارەوە و رۆژی سێشەممەش حەوت ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری خستە بازارەوە.

بەو پێیەش بێت بانکی ناوەندی لە سێ رۆژدا 54 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری خستووەتە بازارەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی 19ـی ئەم مانگە 240 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەمەش لە سێ رۆژدا کەمتر لە 80%ـی ئەو 240 ملیۆن دۆلارەی خستووەتە بازارەوە.