کارەبای چوارتا ژمارەیەک ههلى كاری راگەیاند
964+
فەرمان سادق
فەرمانگەی کارەبای چوارتا پێویستی بە ژمارەیەک ژمێرکار هەیە و بۆ ئەمەش بە 10 مەرج رادەگەیەنێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات، بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە نەکراوە کە چەند کارمەندیان پێویستە.
دەرفەت بۆ پێشکەشکردنی فۆڕم لە ئەمڕۆوە دەستپێ دەکات بۆ ماوەی پێنج رۆژ، واتە تاوەکو 2.5.2023.
مەرج و رێنماییەکان:
فۆڕمی ئۆنلاینی تایبەت بە وەرگرتنی کارمەندی ڕۆژانە بۆ هۆبەی کارەبای چوارتا بۆکاری عدادی / ئەم هۆبەیە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / ڕۆژهەڵاتە
مەرج و زانیارییەکانی تایبەت بەو بەڕێزانەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینە پڕ دەکەنەوە: (تکایە باش سەرنج بدە لە پرسیارەکانی ناو فۆڕمەکە و بۆ نوسینی وەڵامەکانت لەم فۆڕمەدا کوردی لاتینی بەکار بهێنە و بە ووردی وەڵامەکانت هەڵبژێرە ، چونکە پێشکەشکاری ئەم فۆڕمە خۆی بەرپرسیارە لە پڕکردنەوەی زانیارییەکان و هەڵبژاردنی وەڵامەکان).
1- پێویستە پێشکەشکاری فۆرم تەمەنی لە نێوان (19 بۆ 40) ساڵ بێت، دەرچوی لایەنی کەم ئامادەیی بێت و دانیشتووی سنووری یەکێک لەم شوێنانە بێت (چوارتا، سیتەک، زەلان، باسنێ، کەناروێ). دەرفەتەکە تەنیا رەگەزی نێر دەتوانێت فۆڕم پێشکەش بکات بۆ ئەم کارە.
2- ئەو کەسەی وەربگیرێت بۆ کاری لای سەرەوە پێویستە فەرمانبەرێکی میلاکی هەمیشەیی شارستانی بکاتە کەفیلی خۆی کە کۆی موچەی مانگانەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت، یاخود دەبێت دوو فەرمانبەر بکاتە کەفیل بۆ تەواوکردنی ئەو بڕە.
3- یەکێک لە مەرجەکانی تری وەرگرتن ئەوەیە کە رازی بێت تا ساڵێک واز لەکارەکە نەهێنێت.
4- کەسی وەرگیراو پێویستە پێشینەی خراپ نەبێت و بە تاوانی ئابڕووبەر سزا نەدرا بێت.
5- ئەوانەی وەردەگیرێن بۆ ئەم کارە کارمەندی رۆژانە دەبن لە سنووری هۆبەی ناوبراو، پارەیان بەشێوەی مانگانە بۆ خەرج دەکرێت کە لە ئێستادا بەپێی رێنماییە بەرکارەکان بریتیە لە بڕی 18 هەزار دینار بۆ هەر رۆژێکی کارکردن.
6- دەوامی ئەم کارمەندانە لە هۆبەی کارەبای چوارتا دەبێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات دیاری دەکرێت بەپێی پێویستیان.
7- ئەو کارمەندانەی وەردەگیرێن بۆ ئەم کارە راهێنانیان پێدەکرێت.
8- نابێت موچەخۆر بن و نابێت هیچ کارێکی تریان هەبێت نە لە شوێنی حکومی و نە لە ئەهلی لەکاتی دەوامی رۆژدا.
9- ئەو بەڕێزانەی وەردەگیرێن هاتوچۆ لەسەر خۆیان دەبێت.
10- بۆ زانیاری زیاتر لەسەر وەسفی کاری ئاماژەپێدراو دەتوانن سەردانی هۆبەی کارەبای چوارتا بکەن.تێبینی /
1- ماوەی وەرگرتنی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینە (5) پێنج رۆژ دەبێت لە رێکەوتی راگەیاندنیەوە لە پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە فەیسبوک.
2- هەڵبژاردنی ئەم کارمەندانە بەپێی منافسە و خاڵبەندی دەبێت بەپێی ئەم پێوەرانەی لای خوارەوە:
(شەهیدی کەسی پلە یەک – بڕوانامە – ساڵانی تەخروج – باری خێزانی – ژمارەی منداڵ – کاری خۆبەخشی لەفەرمانگەکانی کارەبا).