رێژەی مردن بە کۆرۆنا 95% کەمی کردووە

964+

فەرمان سادق

لە سەرەتای ئەمساڵەوە رێژەی مردن بە کۆرۆنا زۆر کەمی کردووە، بەڵام تەنیا چەند وڵاتێک نەبێت کە ژمارەی مردن بە کۆرۆنا تێیدا هەڵکشاوە.

تیدروس ئادهانۆم گیبریسۆس، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: 95%ـی رێژەی مردن بە پەتای کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان کەمی کردووە.

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی  دەشڵێت: لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک وڵات لە چوار هەفتەی رابردوودا 14 هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

تیدروس ئادهانۆم گیبریسۆس، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری ئەوەشیداوە لە دەرکەوتنی کۆرۆنای گۆڕاو (XBB.1.16) ئەوەش رووندەکاتەوە کە بەردەوام خۆی دەگۆڕێت.

بە گوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، 764 ملیۆن و 474 هەزار و 387 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەم ژمارەیەدا شەش ملیۆن 915 هەزار و 286 کەس بەهۆی کۆڤید-19 گیانیان سپاردووە.

ڤارۆسی کۆرۆنا، لە کۆتا مانگی 2019 لە شاری وهان لە وڵاتی چین دەرکەوت، دواتر بە هەموو جیهان بڵاوبووەوە.