دروستکردنی فولکەیەک لە زاخۆ حەوت گەڕەک بێ ئاو دەکات
964+
شڤان عەبدوڵا-زاخۆ
لەکاتی دروستکردنی فولکەیەک لە زاخۆ بۆڕی سەرەکی ئاو شکاوە و بەهۆیەوە حەوت گەڕەک بێ ئاو بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاتی دروستکردنی فولکەی نەورۆز ئەو بۆڕیە شکاوە، بەو هۆیەوە هەریەکە لە گەڕەکەکانی کاوە، شۆڕش، مهاباد، پیشەسازی، هیزل، تلکەبەر و نەوروز، ئێستا بێ ئاون.
ساڵح حەسەن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی زاخۆ بە 964ی راگەیاند، ئەمرۆ بۆڕییەکە شکاوە، هەر ئەمڕۆ راستەوخۆ تیمەکانمان دەستیان کردووە بە چاککردنەوەی.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی زاخۆ ئەوەشی وت “لەوانەیە بەیانی چاککردنەوەی بۆڕیەکە تەواو بێت، بەڵام پێشبینی دەکەین تا رۆژی شەممە ئەو گەڕەکانە بێ ئاو بن”.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی