بڵند شەفیق. فۆتۆ: پەیجی یانەی زاخۆ
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ هه‌ر له شوێنی خۆیه‌تی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڵند شه‌فیق سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ ده‌ستی له كاركێشایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی زاخۆ له یاریگه‌ی خۆیدا له خولی عێراق به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌لقاسم یه‌كسان بوو. بەڵام تا ئێستا هەر لە شوێنی خۆیەتی.
هاوكات جه‌ماوه‌ری یانه‌ی زاخۆ له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه و له دوای یارییه‌كه‌ش فیكه‌ی ناڕه‌زاییان بۆ تیپه‌كه‌یان و ئیداره‌ی یانه‌كه لێدا و له به‌رده‌م یاریگه كۆبوونه‌وه و داوای دوورخستنه‌وه‌یان كردن.
تا ئێستاش ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی زاخۆ ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی یانه‌كه نه‌داوه و به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964 یانه‌كه هێشتا كۆبوونه‌وه‌ی نه‌كردووه.