ئاکرەییەکان بە خوێن ژیانیان بە کەسوکاریان بەخشیەوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

دوای داواکارییان بۆ خوێن، پۆلیس و هاوڵاتیانی شارەکە لە 48 کاتژمێردا زیاتر لە 45 بوتڵ خوێنیان بۆ تووشبووانی تالاسیما کۆ کردەوە.

لە سنووری قەزای ئاکرێ 280 تووشبووی تالاسیما هەیە، لەم ژمارەیەدا 108ـیان رەگەزیان نێرن و 132ـەکەی دیکە رەگەزیان مێینەن.

دوای ئەوەی دوو رۆژ پێش ئیستا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ داوای خوێنی کرد بۆ تووشبووانی تالاسیما، پۆلیس و خەڵکی ناوچەکە فریای تووشبووانی تالاسیما کەوتن.

بەپێی بەدواداچوونێکی 964، تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 26.4.2023، نزیکەی 25 بوتڵی خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیما کۆ کراوەتەوە و دوێنێش 20 بوتڵ خوێن کۆ کرابووەوە.

نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە 964ـی وت، زیاتر لە 45 بوتڵ خوێن کۆ کراوەتەوە.

دەشڵێت: پێویستیمان بە هەموو جۆرە خوێنێک هەیە بە تایبەتی ئەوانەی ناقسن. (A-, B-, AB-, O-).

پێداچوونەوە: فەرمان سادق