گونکەکانیان جیاوازە

نانەواکانی سلێمانی بە ئارەزووی خۆیان نان دەفرۆشن

964+

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

لە بەشێک لە نانەواخانەکانی شاری سلێمانی هەشت نان و لە بەشێکی تریان شەش نان بە هەزار دینارە. تۆڕی 964 زانیویەتی هۆکاری ئەو جیاوازییە کێشی گونکەکانیانە.

چاودێری بازرگانی سلێمانی رێگەی بە نانەواخانەکان داوە ئەگەر کێشی گونکەکانیان 125 گرام بێت دەتوانن شەش نان بە هەزار دینار بفرۆشن و ئەوانەشی کێشی گونکەکانیان 100 گرامە دەبێت هەشت نان بە هەزار دینار بفرۆشن.

تۆڕی 964 دەزانێت، فەردێک ئاردی روسی بە 32 ھەزار و 500 دینارە، ئاردی تورکی بە 140 بۆ 143 ھەزار دینار و ئاردی ھەولێر بە 38 ھەزار دینارە، ئەوەش بەراورد بە مانگی رابردوو هەر فەردە ئاردێک نزیکەی 10  هەزار دینار هەزران بووە.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی بە تۆڕی 964ی راگەیاند، “ئەم دۆخە کاتییە، چونکە ئاگادارین ھێشتا نرخی ئارد لە بەرزیدایە، ئەگەرچی لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بڕی 10 بۆ 11ھەزار دابەزی”.

چاودێریی ئەو دوو کێشی گونکە دەکەین کە نانەواکان بەکاری دەهێنن و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن. سۆران عەبدولغەفور وای وت.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد