چوار چێشتخانە داخران

ریخۆڵە و قاچی ئاژەڵیان لە دروستکردنی کەباب بەکارهێناوە

964+

راژان باجەلان-خانەقین

ژمارەیەک لە چێشتخانەکانی شاری خانەقین، ریخۆڵە و قاچی ئاژەڵیان لە دروستکردنی کەباب بەکارهێناوە، بۆیە لیژنەیەک لە تەندروستی چوار چێشتخانەی ئەو شارەی داخست.

د.سەرمەد بەیاتی بەڕێوەبەری کەرتی تەندروستیی خانەقین بە 964ی وت “لە چوار چێشتخانەی جیاواز کە یەکێکیان ماسیفرۆش و سێی دیکەیان کەباب و گۆشتیان فرۆشتووە، ژمارەیەک سەرپێچیمان تۆمار کرد”.

دکتۆر سەرمەد ئەوەشی وت “ئەو چێشتخانانە گۆشتی بێ مۆریان فرۆشتووە، هاوکات ریخۆڵە و قاچی ئاژەڵیان بۆ دروستکردنی کەباب بەکارهێناوە”.

بە پێی بڕیاری لیژنە هاوبەشەکەی نێوان قایمقامییەت و لیژنەی تەندروستی سەرجەمی ئەو شوێنانە داخراون.
یەکێک لەو خواردنگانەی داخراوە، وەک قەرەباڵغترین چێشتخانەی شاری خانەقین ناسراوە.

پێداچونەووە: فەهمی نەبی