سلێمان رەمەزان. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
“راهێنه‌ری دهۆك پاره‌ی ماڵی خۆی هێناوه و به یاریزانه‌كانی داوه”
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
یانه‌ی دهۆك رایگه‌یاند ده‌ستبه‌رداری راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان نابن و راهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتووه، ئاشكراشیان كرد راهێنه‌ره‌كه پاره‌ی له ماڵی خۆی هێناوه و به یاریزانه‌كانی داوه.
کارگێریی یانەی دهۆک داواکەی راهێنه‌ری تیپه‌كه “سلێمان رەمەزان”ـی ره‌تكرده‌وه، كه دوێنێ دوای شكستی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به، ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە تۆڕی 964ی راگەیاند: ” سلێمان رەمەزان دوای یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به، كه به شێوه‌یه‌كی چاوەڕواننه‌كراو دۆڕاین، بە فەرمی دەستی لەکار کێشایه‌وه، پێشتریش خۆی ئەم داوایایەی لە کارگێڕیی یانەکە کردبوو”.
وتیشی: “کارگێڕیی یانەی دهۆک رژد بوون لەسەر ئەوەی كاپتن سلێمان راهێنەرێکی سەرکەوتووە و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزی مه‌شقه له ئاسیا، بۆیه پێیان باش بوو بمێنێتەوە و داواكارییه‌كه‌ی ئه‌ویان ره‌تكرده‌وه”.
“نابێت لە بیر بکەین یانەی دهۆک ئێستا لە بارودۆخێکی سەختی ئابووریدایه، ته‌نانه‌ت راهێنەر سلێمان رەمەزان پارەی لە ماڵی خۆی هێناوە و به یاریزانه‌كانی داوه، بۆ ئەوەی یانەی دهۆک بتوانێت به‌رده‌وام بێت”، شڤان محه‌مه‌د وای وت.
به وته‌ی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك، سلێمان ره‌مه‌زان تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراق وه‌ك راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سلێمان ره‌مه‌زان خه‌ڵكی دهۆكه و وه‌رزی رابردووش توانی تیپه‌كه دوای دابڕانی شه‌ش وه‌رز، بگه‌ڕێنێته‌وه خولی نایابی عێراق.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا