خۆتان ئامادەکردووە بۆ هەینی رەش؟

964+

بڵند عوسمان – هەولێر

گەورەترین داشکاندن لە بازاڕەکانی جیهان لەم کاتەی ساڵ دەکرێت.

ساڵانە زۆربەی کۆمپانیاکان داشکاندنی گەورە دەکەن بۆ كه‌ل و په‌له‌كانیان، کە هەموو ساڵێک هەینی رەش لە نێوان ٢٣ بۆ ٢٩ی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت.

هەینی رەش (Black Friday) کەلتورێکی ئەمریکیە، وەکو بازاڕی پێش هاتنی سەری ساڵ و کریسمس ناسراوە، مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٨٦٩ دەگەڕێتەوە.

لەوکاتەدا، بازاڕی ئه‌م‌ریكا تووشی ته‌نگژه‌ی ئابووری بووبووەوە، چەند بازاڕێک بڕیاریاندا داشکاندنی گەورە بکەن، تاوەکو رێگە لە هەژاربوونی خەڵک بگیرێت، ئیتر ساڵانە یادەکە دەکرایەوە و لە ئێستادا بووەتە دیاردەیەکی جیهانی.

هەینی رەش چۆن سوودی هەیە بە هەمان شێوە دەکرێت زیانی هەبێت، بە تایبەت بۆ کڕیاران چونکە بەشێک لە کۆمپانیاکان ئەم هەلە دەقۆزنەوە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، واتە پێشتر نرخیان بەرزکردووەتەوە و بە ناوی هەینی رەش داشکاندن دەکەن، کە هەر نرخەکەی خۆیەتی.