لە گەرمیان چوار حاڵەتی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆمار کراوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دکتۆر حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتای تووشبوون بە هەوکردنی پەردەی مێشک، ئاماژە بەوە دەدات کە مانگێک پێش ئێستا حاڵەتی تووشبوون بە هەوکردنی پەردەی مێشک لە نەخۆشخانەی کەلار تۆمار کراوە.
ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئێستا ژمارەکە زیادی کردووە بۆ چوار حەڵەت و ئامادەکاریش کراوە بۆ رێگرتن لە تەشەنەکردنی.