ئەم جەژنە یەك حاڵەتی مردن لە هەڵەبجە هەبووە
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
پۆلیسی هەڵەبجە ئاماری رووداوەكانی سێ رۆژی جەژنی راگەیاند، دەڵێت تەنیا كەسێك كوژراوە و یەك حاڵەتی دزیكردن تۆماركراوە.
لە راگەیەنراوەكەی پۆلیسی هەڵەبجەدا دوو حاڵەتی دزیكردن لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراوە و نزیكەی سێ ملیۆن دینار دزراوە.
هەروەها حاڵەتێكی مردن لە سەیرانگای زەڵم تۆماركراوە، كچێكی تەمەن 12 ساڵ كەوتووەتە چەمی زەڵم و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەكانی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، چەند رووداوێكی تری ورد هەبووە، بەڵام حاڵەتی زۆر گەورە رووی نەداوە.
لە سنووری بنكەی پۆلیسی بیارە و تەوێلە بەمۆ، هیچ رووداوێكی نەخوازراو رووی نەداوە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد