هەڵبژاردەی گۆرەپان و مەیدانی عێراق گەیشتە قەتەر

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا، تیپی گۆرەپان و مەیدانی هەڵبژاردەی عێراق لەسەر هەردوو ئاستی کوران و کچان گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

لە ریزی هەڵبژاردەکەدا 5 کچە یاریزانی کورد هەیە کە ئەوانیش هەریەکە لە ئاسیا عەزیز لە یاری هەڵدانی رم، کوردستان بەمۆ لە یاری 100 مەتر بەربەست، دڵسۆز عوبێد بەهەمان شێوە لە یاری 100 مەتر بەربەست، دێرین بەختیار لە یاری 100 مەتری پۆستە و هەروەها نەورۆز ئەحمەد لە یاری سێ باز بەشدارن.

نزار ئەکرەم، راهێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە 964 ی وت،کچە کوردەکانی ریزی هەڵبژاردەی عێراق ماوەی مانگێکە بە چری مەشق و راهێنانەکانیان ئەنجامدەدەن.

پاڵەوانێتی گۆرەپان و مەیدانی خۆرئاوای ئاسیا لە رۆژانی 26 تا 29 ـی ئەم مانگە رکابەرییەکانی لە وڵاتی قەتەر بەرێوە دەچێت.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد