له یادكردنهوهی بۆردومانهكه بێزارن
هاوڵاتیان و بهرپرسانی قهڵادزێ داوای خزمهتگوزاری دهكهن
+964
مەجید بتوێنی – قەڵادزێ
قایمقامی قهڵادزێ له ساڵیادی بۆردومانی شارهكهیاندا دهڵێت، خهڵك له یادكردنهوه بێزار بووه و داوای خزمهتگوزاری دهكهن.
لە 24.4.1974 لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا شاری قەڵادزێ لەلایەن رژێمی بەعسەوە بە چەکی قەدەغەکراو بۆردمان کرا و لەگەڵ زەوی تەخت کرا، بهڵام هێشتا وەک پێویست ئاوڕ لە ناوچەکە نەدراوەتەوە و سیمای ئەو سەردەمەی پێوەدیارە.
بەکر باییز قایمقامی قەزای پشدەر بە تۆڕی 964+ی راگەیاند: “خەڵکی لەم جۆرە یاد و رێوڕهسمه تەقلیدیانە بێزاربوون، لە جیاتی ئەوە خزمەتگوزارییان دەوێت.
وتیشی، بۆیە لە دۆخی خراپی ململانێی سیاسی و ئەمنی و ئابووریدا، نەیانویستووە رێوڕهسمێک بۆ یادەکە بکەن، لە کاتێکدا خەڵک و کەسوکاری شههیدان ئەوەیان ناوێت.
نیگەرانیی قایمقامی قەزای پشدەر لە کاتێکدایە، ئیدارەی راپەڕینیش لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووهتەوه، هێشتا ئاسەواری سیاسەتی نەگریسی راگواستن و سووتماکی بەعس، بەسەر جەستەی شاردا هەر ماون و خەونەکانی شار هێشتا سەرابن.
رزگار ئەحمەد، كه لە یەک کاتدا نۆ لە ئەندامەکانی خێزانەکەی بەهۆی بۆردومانەکەوە گیانیان بەخت کرد، بە تۆڕی 964ی راگەیاند: “بە داخەوە دوای ئەو هەمووە ساڵە لە رووداوەکە، هێشتا کاریگەرییه دەروونی و جەستەییەکان لەسەر هاوڵاتیانی ناوچەکە ماوە، ئەوەی برینەکە قوڵتر دەکاتەوە ئاوڕنەدانەوەی حکومەت و ئیدارەی ناوچەکەیە لە قەڵادزێ، كه تا ئێستا وەک پێویست خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی بۆ نەکراون”.
وتیشی، لەبەر زۆریی نیگەرانییەکان یادەکە بە کرچوکاڵی کرایەوە و بەشێکی زۆری هاوڵاتیان و ئەوانەی کەسوکاریان لەو کارەساتەدا شههید بوون، بایکۆتیان کرد.
49 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، بەهۆی بۆردومانی قهڵادزییهوه 132 هاوڵاتی سڤیل، له خوێندکار و مامۆستای زانکۆ و فەرمانبەر شههید بوون، 400 هاوڵاتیی دیكهش بریندار بوون.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا