هەولێر و بەغدا رێککەوتن سێ بەنداو لە هەرێم دروست بکەن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

حکومەتی عێراق و هەرێم رێککەوتوون لەسەر دروستکردنی سێ بەنداو، کە هەرسێکیان دەکەونە سنووری هەرێمی کوردستان.

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رۆژی یەکشەممە بە ئاژانسی فەرميی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لەگەڵ هەرێم رێککەوتوون لەسەر دروستکردنی هەر سێ بەنداوی دەڵگە و مەنداوا و باکرمان.

بەنداوی مەنداوە دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر، بەنداوی باکرمان لە دهۆکە و بەنداوی دەڵگەش لە سنوری قەزای پشدەرە.

پێشتر حکومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی بەنداوەکان، رێککەوتنێکی کردبوو لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی بەناوی “POWERCHINA”.

خالید شيمال وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت، “بەنداوەکانی عێراق ئێستا توانای گلدانەوەی زیاتر لە نۆ ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە”.

وتیشی، پلانی وەزارەت لە وەرزی هاویندا بە پلەی یەکەم سەرنج خستنەسەر دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییانە .