زیاتر لە حەوت مانگە داخراوە
ئامادەکاری بۆ کردنەوەی باخی گشتیی سلێمانی دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
دوای زیاتر لە حەوت مانگ لە داخستنی، بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی باخی گشتی بە رووی هاوڵاتیاندا.
باخی گشتیی سلێمانی لە 14.9.2022 بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە داخرا و بە دوو قۆناغ زیاتر لە 600 ملیۆن دیناری تێدا خەرج کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ کردنەوەی.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە تۆڕی 964ی وت، “بۆ کردنەوەکەی سەرقاڵی هەندێ رازاندنەوە و بەرنامەی ئاهەنگین تێیدا و رۆژەکەی دیاریی نەکراوە، بەڵام بە زووترین کات دەکرێتەوە”.
باخی گشتیی سلێمانی ساڵی 1937 لەسەر رووبەری 12 دۆنم زەوی دروستکراوە.