شاری کەرکوک. وێنە: 964
ئێستا دەستبەسەرن
ژمارەیەک پاکستانی و بەنگلادیشی لە کەرکوک دەستگیر کران
964
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە بازگەیەکی نێوان هەرێمی کوردستان و کەرکوک لە نێو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا ژمارەیەک کەسی بیانی دەستگیرکران، کە بە نیازبون بە مەبەستی کارکردن ببردرێن بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
پۆلیسی کەرکوک 23 کەسی بیانی دەستگیر کرد، کە لە ناو بارهەڵگرێکدا خۆیان حەشاردابوو، دەیانویست بە شێوەی نایاسایی بێنە شارەکەوە و پاشان بەرەو پارێزگاکانی ناوەڕاست و باکوور بڕۆن.
عامر نوری شوانی، وتەبێژی فەرماندی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی 964 ی وت، چەند رۆژیک بەر لە ئێستا لە بازگەیەکی نیوان هەرێمی کوردستان و کەرکوک 23 کەسی بیانی لە نێو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری ترێلە دەستگیرکران، کە 19 پاکستانی و 4 بەنگلادیشی بوون ، ئێستاش بە بڕیاری دادوەر سەرجەمیان لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی شارەکە دەستبەسەرن .
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا