شاری دهۆک لە دوورەوە - وێنە: 964
دوای هەشت ساڵ ژیانی کەمپ لە رووباری گۆمردا خنکا
964+
عەمار عەزیز-دهۆک
گەنجێکی دانیشتووی قەزای شێخان، لە رووباری گۆمردا نوقم دەبێت دوای هەوڵی رزگارکردنی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە ئەمڕۆ 22.4.2023 بووە، گەنجە تەمەن 20 ساڵیەکە ناوی باسل عەزیز عەبدۆ، دانیشتووی کەمپی مام رەشان بووە.
شەهاب ئەحمەد، فەرمانبەرە لە بنکەی تەندروستی کەمپی مام رەشان بە 964ی وت “رووداوەکە دوای نیوەرۆی ئەمرۆ بوو، ئەو گەنجە ئاوارەی ئێزیدیە، کە هاتە نەخۆشخانە حاڵی خراپ بوو، دوای گەیشتنی بە ماوەیەکی کەم گیانی لەدەستدا”.
بەپێی زانیاری 964 باسل عەزیز، خەڵکی کۆمەڵگای تل بەناتی سەر بە قەزای شنگالە، لەگەڵ خێزانەکەی زیاتر لە هەشت ساڵە لەکەمپی مام رەشان دەژیت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی